ئەردۆگان لە تەنیشت ترامپ : كێشەمان لەگەڵ پەكەكە هەیە نەك كورد
دوای دیداری دۆناڵد ترەمپ و ئەردۆگان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا رەجەب تەیب ئەردۆگان رایگەیاند” پێوستە كێشەی كورد لەپەكەكە جیابكرێتەوە و گوتی كێشەی ئێمە لەگەڵ پەكەكەیە نەك كورد”.
سەرۆككۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆگان جارێكی تر هۆكاری هێرشەكانی بۆ دونیا راگەیاندەوە، گوتی كێشەی ئێمە لەگەڵ پەكەكەیە نەك كورد، گوتی ئێمە هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ كورد نیە”.
هەروەها راشی گەیاند” وەک چۆن په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ كوردانی باكووری عێراق هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ كورده‌كانی باكووری سووریا نییه و بە برا سەیریان دەكەین”.
هەروەها ئەردۆگان راشی گەیاند”ئەوکاتەی ئەسەد، کوردەکانی باکووری سووریای قبووڵ نەدەکرد، من ئەوکات بە ئەسەدم دەگوت کە هەڵە دەکەیت، پاسپۆرتیان پێبده. من خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی ئاوهام، گوتیشی لە فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی تورکیا زیاتر له 15 په‌رله‌مانتاری كوردی هه‌یه. دەشڵێت “كه‌واته كێشه‌مان له‌گه‌ڵ كورد نییه. كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ پەكەكەیە”.