له‌ هه‌ولێر گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجامدرا

خواكوڕك

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 13/12/2016 هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ بۆ ئیدانه‌ كردنی قسه‌كانی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان له‌ عێراق، رژانه‌ سه‌ر شه‌قام و له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی كۆبوونه‌ته‌وه‌.

له‌نێو خۆپیشاندانه‌كه‌دا مەنسوور بارزانی، فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان بەناوی پێشمەرگەوە لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەولێر سکاڵای یاسای لەسەر سرووە عەبدولواحید، پەرلەمانتاری گۆڕان تۆماردەکات.

ماوه‌ی 3 رۆژه‌ له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و سۆران و كه‌لار، خۆپیشاندانی ناره‌زایی له‌دژی لێدوانه‌كانی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان له‌ عێراق ئه‌نجامده‌درێت و چه‌ندین سكاڵای له‌دژی تۆمار كراوه‌.

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان له‌ كه‌ناڵی دیجله‌ی نزیك له‌ نووری مالكی گوتبووی، “ژنی پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌كان خۆیان ده‌فرۆشن بۆ په‌یداكردنی بژێوی منداڵه‌كانیان” كاردانه‌وه‌ی فراوانی توێژه‌ جیاوازه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی لێكه‌وته‌وه‌.

unnamed-1 unnamed-2 unnamed-4 unnamed-5 unnamed

Back to top button