وه‌زاره‌تی دارایی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و لەم چوارچێوەیەش رۆژی یەك شەممە وەزارەتی كاروكاورباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێت.
بەپێی خشتەیەكی وەزارەتی  دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان كەوێنەیەكی دەست ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) كەوتووە تێیدا هاتووە “رۆژی یەك شەممە 17_11_2019 مووچەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێت”.
هەربەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی “لەهەمان رۆژدا موچەی خاوە پێداویستیە تایبەتەكان دابەش دەكرێت”.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك، عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

 

Back to top button