بەرپرسێکى یەکێتى لە کەرکووک وەڵامى ئاراس جەنگى دەداتەوە, تازە ناتوانین پارێزگارێکى کورد بۆ کەرکووک دابنێین
دواى خيانەتى یەکێتى لە ١٦ـى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٧ کەرکووک لە لایەن میلیشاکانى حەشدى شەعبى و سوپاى پاسداران داگیرکرا لەو کاتەوە پارێزگارێک بەسەر شارەکەدا سەپێندراوە, ئەگەرچى ئاراس جەنگى ئەندامى گرووپى خیانەتکار لە نێو بنەماڵەى تالەبانى هەفتەیەک دواى خیاتەنەکە گوتى ناوى پارێزگارى کەرکووک لە گیرفانى مندایە, بەڵام بەر پرسێکى یەکێتى لە کەرکووک رایدەگەیەنێت تازە پرسى دانانەوە پارێزگارێکى کورد لە دەستى ئێمە دەرچوو.
رهوهند مهلا مهحمود جێگری لێپرسراوی مهڵبهندی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له كهركوك لە بارەى دانانەوە پارێزگارێکى کورد بۆ کەرکووک رایگەیاندووە: تازە پرسى دانانەوەى پارێزگارێکى کورد لە دەستى کورد دەرچووە بۆ کەرکووک لە رابردوو رەنگە رێگا هەبوایە ئێمە بتوانین بە یەک دەنگى پارێزگارێک دابنێین بەڵام ئێستا ئەوەشمان لە دەست چوو.
ئەو بەر پرسەى یەکێتى ئاماژە بە هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنى پارێزگاکان دەکات و دەلێت: دواى هەڵوەشانەوەى ئەنجومەنى پارێزگاکان هیچ بابهتێكی قانونی نییه بتوانین پشت ئهستوربین پێی بۆ ئهوهی كهسێك بۆ پارێزگار دیاری بكهین.
هەروەها گوتیشی: “ئهوهی دهمێنێتهوه ئهوهیه چاوهڕوانی گۆڕانكارییهكی گهوره بكهین یاخود رێككهوتنێكی سیاسی گهوره بێته پێشهوه، بهپێچهوانهوه ناتوانرێت پارێزگارێكی كورد بۆ كهركوك دابنرێت”.