رووسیا سیستەمى بەرگرى مووشەکى لە قامیشلۆ جێگیردەکات

دواى کەمکردنەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا و رۆژ ئاواى کوردستان رووسیا پێگەى سەربازى خۆى لە رۆژئاواى کوردستان بەهێز دەکات, ئەمە جگە لەوەى دەوریەى هاوبەشى هەیە لەگەڵ سوپاى تورکیا, وەزارەتى بەرگرى رووسیا رایدەگەیێنێت کە ژمارەیەک هێلیکۆپتەرى گواستۆتەوە بۆ بنکەى سەربازى حمەیمیە لە قامیشلۆ.
كه‌ناڵی “زڤيزدا”ـی رووسی بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەکى سەربازى بڵاویكرده‌وه، لە ئێستادا وەزارەتى بەرگرى ژمارەیەک هێلیکۆپتەرى گواستۆتەوە بنکەى سەربازى حمەیمیە لە قامیشلۆ بە مەبەستى زیاتر کردنى ئاسایشی “ده‌ورییه“ سه‌ربازییه‌كانی رووسیا له ناوچه‌كه.
كه‌ناڵه‌كه ئاشكراشیكردووه، رووسیا سیستمی به‌رگری مووشه‌كی و ئاسمانی ناسراو به “پانتسیر“ بۆ پاراستنی هێلیكۆپته‌ره‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه جێگیر ده‌كات.
https://www.youtube.com/watch?v=1by0-I3z1l4&feature=emb_title