بە ڤیدیۆ: به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رفێندرا
میدیاکانی عێراق دیمەنی ساتی رفاندنی لیوا یاسر عه‌بدولجه‌بار، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئاسایش و کارگێڕی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقیان بڵاوکردەوە، کە دو رۆژ لەمەوبەر لە بەغدا رفێندرا.
رووداوی رفاندنی ئه‌و به‌لاپرسه‌ی عێراق له نزیک شوێنی مانەوەی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدا رویداوە و دیمه‌نی روداوه‌كه، كه له رێگەی كامێرای چاودێرییه‌وه تۆماركراوه، ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له دوو ئۆتۆمبێل داده‌به‌زن و له‌سه‌ر شه‌قامێكی گشتیی بەرپرسەکەی وەزارەتی ناوخۆ دەرفێنن كه‌چی پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌خۆیان نیشان ناده‌ن.
بەپێى ئامارەکانى هێزە ئەمنییەکانى عێراق، لە سەرەتاى خۆپیشاندانەکانى مانگی ئۆکتۆبەرى رابردوەوە تا ئێستا، چارەنووسى بیست و شه‌ش چالاکى مەدەنى و خۆپیشاندەر دیار نییە و بێسەروشوێنن، هەروەها لە بەغداد و بەسرە سێ چالاکوانى مەدەنى کوژراون. ئه‌مه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی نزیکەى چوارسه‌د چالاکى مەدەنى و خۆپیشاندەر لە بەغداد و شارەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق ده‌ستگیر كراون.