وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی دەرمالەی موچە خۆران بڵاودەکاتەوە
له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه تا ئێستا مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌شكراوه‌و له پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری بڵاوی كردۆته‌وه بڕیاره له داهاتوودا وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش موشه‌ان پێبدرێت، وه‌زاره‌تی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان جۆر و بڕی دەرماڵەی مووچە خۆران له داهاتوودا ئاشكرا ده‌كات.
وه‌زاره‌تی دارای و ئابووری نوسراوێكی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه وێنه‌یه‌كی ده‌ستی تۆڕی میدیای خواكوڕك كه‌وتووه، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی حۆر و بڕی ده‌رماله‌كان بڵاو كردۆته‌وه‌و ئاشكرای ده‌كات كه بیست و پێنج جۆری ده‌رماله هه‌یه كه له وانه چواریان جێگیره و 21 یه‌كیان ناجێگیرن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارای و ئابوری هه‌رێم ئاماژەی بەوەش كردووه کە مووچەی بنەڕەتی بە رێژەی 44%، دەرماڵە جێگیرەکان بەرێژەی 16% و دەرماڵە ناجێگیرەکان بەرێژەی 40% تێکڕای مووچە و دەرماڵەکانە.