چه‌كدارانی نه‌ناسراو سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی سه‌دریان له كه‌ربه‌لا گولـلەبارانكرد
دوای ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌ی 7 هه‌فته‌ی رابردوو خۆپیشاندانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامیان هه‌بوو كه به هۆیه‌وه به سه‌دان خۆپیشانده‌ر كوژران و به هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار بوون، خۆپیشاندانه‌كانی عێراق بوونه‌ته هۆی دروستی بوونی برشای ئه‌منی و دیارده‌ی رفاندن و كوشتن له عێراق رووی له زیاد بوون كردوه، ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی سه‌در درایه به‌ر ده‌ست رێژی گولـله و كوژرا.
رۆژنامه‌ی شه‌فه‌ق نیوز له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بڵاوی كرده‌وه كه چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو به ماتۆڕ سكیل له شاری كه‌ربه‌لا ته‌قه‌یان له حه‌مید موسه‌وی سه‌ركرده له ڕه‌وتی سه‌در كردووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌كه ته‌نها ئاماژه‌ی به كوژرانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ڕه‌وتی سه‌در كردووه و له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه هیچ زانیارییه‌كی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو. خۆپێشاندانه‌كانی عێراق پێی ناوه‌ته سێیه‌مین هه‌فته و له زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق به‌هۆی خراپی بارودۆخ و جێبه‌جێنه‌كردنی داواكاری خۆپێشانده‌ران ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز بووه‌ته‌وه ، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌هۆی توندوتیژی هێزه ئه‌منییه‌كان به سه‌دان خۆپێشانده‌ر كوژران و به هه‌زارانیش برینداربوون