میری كوێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی كوێتی په‌سه‌ندكرد

 

ئه‌مڕۆ گوته‌بێژی حكوومه‌تی كوێت ڕایگه‌یاند كه‌ شێخ جابر موباره‌ك ئال سه‌باح سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوێت ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌تی خسته‌ به‌رده‌م میر سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئال سه‌باح میری كوێت به‌ مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌ویش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد.

 

هاوكات ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ میری كوێت سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی ڕاسپارد كاره‌ فه‌رمییه‌كان به‌ڕێوه‌ببات تا حكوومه‌تێكی نوێ پێكده‌هێنرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ مه‌رزووق عه‌لی غانم سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوێت دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ میری كوێت نیازی نییه‌ په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌.

 

چاودێران پێشبینی ده‌كه‌ن گۆڕانێكی سنووردار له‌ پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تدا بكرێت، یان به‌ ته‌واوه‌تی كابینه‌یه‌كی نوێ پێكبهێنرێت و جابر موباره‌ك ئال سه‌باح سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ ڕابسپێررێت كابینه‌یه‌كی نوێ پێكبهێنێت.

Back to top button