بافێل تاله‌بانی نابێت سكرتێر هه‌لبژێردرێت، كۆسره‌ت ره‌سول خۆم كاندید ده‌كه‌م بۆ پۆستی سكرتێری گشتی یه‌كێتی
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی سازدانی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئێستادا ناكۆكیه‌كانی ئه‌و حزبه بۆ شێواز و فۆڕمی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه به جۆرێك كۆسره‌ت ره‌سول سوره له‌سه‌ره خۆ هه‌لبژاردنی بۆ پۆستی سكرتێری گشتی یه‌كێتی به‌ڵام بنه‌ماله‌ی تاڵه‌بانی نایانه‌وێت ئه‌و پۆسته به كۆسره‌ت ره‌وسل بدرێت بۆیه داوا ده‌كه‌ن پۆستی سكرتێر به به‌تاڵی بمێنێته‌وه.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ستی كه‌وتووه، كۆسره‌ت ره‌سول به ئاشكرا باسی له خۆ كاندید كردن كردووه بۆ پۆستی سكرتێری گشتی یه‌كێتی و زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و پێگه‌یه‌كی به هێزیشی هه‌یه له نێو جه‌ماوه‌ر، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه بنه‌ماڵه‌ی تاله بانی ترسیان لێ بنیشێت كه كۆسره ره‌سول ببێت به سكرتێری یه‌كێتی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراسی كرد كه باقێل تاله‌بانی له به‌رامبه‌ردا چه‌ندین جار به راسته‌وخۆو نا راسته‌وخۆ داوای كردووه كه پۆستی سكرتێری گشتی یه‌كێتی به به‌تاڵی بهێلدرێته‌وه ه‌له نێو كۆنگره پڕ نه‌كرێته‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی بافێل وه‌ك به‌ر به‌ستێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌م كۆنگره‌ی یه‌كێتی ده‌بیندرێت و ئه‌گه‌ر هه‌یه كۆنگره‌كه دوا بخات بۆ كاتێكی نادیار.
جیاوازی بۆچوونه‌كان له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سكرتێری یه‌كێتی له كاتێكدایه كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه شاندێك له كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی سلێمانیان كردووه‌و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی به‌رپرسانی یه‌كێـی كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه به تایبه‌ت كۆسره ره‌سول و بافێل تاله‌بانی ، شانده‌كه داوایانكردووه كه كۆنگره‌یه‌كی ته‌وافووقی ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌شێك له سه‌ركرده‌كان ره‌تیان كردتۆه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كرد كه بافێل تاله‌بانی رایگه‌یاندووه منیش كۆنگره‌یه‌كی ته‌وافوقیم به‌ڵاوه په‌سه‌ند تره به مه‌رجێك پۆستی سكرتێر له قۆناغی یه‌كه‌مدا پڕ نه‌كرێته‌وه، وه ئیداره‌دانی یه‌كێتی له چه‌ند ره‌هه‌ندێكه‌وه بێت نه‌ك تاك جه‌مسه‌ر و یه‌ك كه‌س بڕیار لێبدات
.