بەغدادی لۆمەی چەکدارانی داعشی کردووە( ڤیدیۆ )
لە تۆمارێکی دەنگیدا کە لە لایەن روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوکراوەتەوە ، ئەبووبەکر بەغدادی حەلیفەی پێشووی داعش لۆمەی چەکدارەکانی دەکات
هاوکات روانگەی سووری بۆمافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە ، ئەو تۆمارە دەنگییە کەوتۆتە دەست هێزەکانی ( هەسەدە ) لە کاتی هێرشکردنیاندا بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لە دێرزوور ، ڕێکەوتی تۆمارە دەنگییەکە دەگەڕێتەوە بۆ سیپتامبەری ٢٠١٨
لەو تۆمارە دەنگییەدا ئەبوو بەکر بەغدادی ئەندامانی تاوانبار دەکات بەوەی خەریکی کۆکردنەوەی سەروەت و سامان بوون ، بۆیە شکستیان پێهاتووە .
https://www.facebook.com/syriahro/videos/2624761741117078/?t=5