ئەردۆگان : چاوپۆشی لە کڕینی قەڵغانی مووشەکی ئێس ٤٠٠ ناکەیین

 

رەجەب تەیب ئەردۆگان ، سەرۆک کۆماری تورکیا ، لە دووای کۆبوونەوە ە بەرێوەبردنی پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە واشنتۆن گووتی ئێمە بەردەوام دەبین لە کڕینی مووشەکی ئێس ٤٠٠ ی رووسی و لە سەر پێشنیاری ئەمریکا لە کڕینی پەشیمان نابینەوە ، چوونکە ئەوە گرینگە بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان .

 

رۆیتەرز لەم بارەوە بڵاوی کردەوە رۆژی چووارشەممە ترەمپ داوای لە ئەردۆگان کردووە لە کڕینی قەڵغانی مووشەکی ئیس ٤٠٠ ی ڕووسی پاشگەز بێتەوە ، ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر ڕووسیا بەشێکی لە پارچەکانی قەڵغانی مووشەکی ئێس ٤٠٠ ی ڕەوانەی تورکیا کردووە .

 

تا ئێستا تورکیا توانیویەتی خۆی لە گەمارۆکانی ئەمریکا ڕزگار بکات و ئەردۆگانیش دەڵێت لە کۆبوونەوەکەماندا لە گەڵ ترەمپ سەبارەت بە هەڵگرتنی گەمارۆی تورکیا بۆ کڕینی فرۆکەی ئێف ٣٥ لە ڕێکەوتن نزیک بووینەوە

Back to top button