ئەمریکا بەنیازی گەڕاندنەوەی ئاوارە عێراقیەکانە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا گووتی یارمەتی عێراق دەدەیین بۆ گەڕانەوەی نزیک بە چووار ملیۆن ئاوارە بۆ ناوچە وزێدی خۆیان .
ئەو وتانەی پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دووای کۆبوونەوە لە گەڵ نوێنەری وڵاتانی هاوپەیمانی دژی داعش هاتە ئاراوە ، هاوکات ڕاشیگەیاند بەردەوام دەبن وەک سەرکردایەتی هاوپەیمانیەکە بۆ ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی داعش و هەرگرووپێکی توند ڕەوی تر .
هەر لەو پرێس کۆنفرانسەدا پۆمپیۆ گووتی ، ئەمریکا لە ئەفریقاش چالاکی تایبەتی دەبێت لە دژی گرووپە جیهادیەکان و توند ڕەوەکان .
پۆمپیۆ ناشیشارێتەوە کە ئەوان لە هەوڵی ئەوەدان ، ئەندامانی دەستگیر کراوی داعش و بنەماڵەکانیان بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان و ڕادەستی یاسای ناوخۆییان بکەونەوە ، هەروەها یارمەتی بەغداش دەدەن بۆ گەڕانەوەی هەموو ئاوارەکانی عێراقی بۆ سەر ماڵ و زێدی خۆیان .