بـبینە .. بەم شێوەیە ئەمریکیەکان پێشوازیـیان لە ئەردۆگان کرد

 

سەردانی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بۆ ئەمریکا ناڕەزایی میللی و ڕەخنەی توندی لێ گیرا و بە سەرکردەی تیرۆر ناوزەندیان کرد و لە شوێنی مانەوەی لە هوتێلی ویلارد خۆپیشاندەران تەختەیەکی گەورەیان لەسەر دیوار هەڵواسی کە نوسرابوو ” ئەردۆگان لێرە ماوەتەوە و 864 منداڵی کوردیش لە زیندانـن ” و لەلایەکی دیکەوە بارهەڵگرێك لە شەقامەکانی پایتەختی ئەمریکا دەسوڕایەوە و لەسەری نوسراوە ” ئەردۆگان سەرۆکی تیرۆریستانە و شایەنی بەخێر هاتن نیت بۆ ئەمریکا

 

هەروەها یاریزانی تۆپی باسکەی ئەمریکی ئێنس کانتەر کە بە دژایەتی کردنی سەرۆکی تورکیا ناسراوە ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو ئەردۆگانی بە دیکتاتۆر ناوزەندکرد و گوتیشی لە تورکیا هیچ ئازادی و دیموکراتیەك نیە و دووپاتی کردەوە کە 17 هەزار کەس بە ستەم بەندکراون ، لەلایەکی دیکەوە ئەندامی کۆنگریسی ئەمریکا مایکڵ ماکۆن گوتی پێشوازی لە مێوانێك ناکەین کە بنەمای یاسـایـیەکانی پێشێل بکات و پێویستە هەڵبژاردنێك بکات لەگەڵ ئەمریکایە یان دژیەتی

 

سەرچاوە : العربیە نێـت

Back to top button