لیندسی گراهام بۆ ئەردۆگان شەڕی داعش كورد قوربانیدا نه‌ك تورك

سیناتۆر لێندسی گراهام لە میانەی کۆبونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممەی کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەخنەی توندی لە ئەردۆغان گرت لەسەر هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.

کەناڵی فۆکس ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە کۆبونەوەکەی نێوان ترامپ و ئەردۆغاندا، گراهام بە ئەردۆغانی وتووە،تۆ کارێکت کرد کەس بڕوای نەدەکرد ڕووبدات، بەوەش ئەمەریکیەکانت یەک دەنگ کرد لە دژی تورکیا.

کەناڵەکە ئاشکرایکردوە، ئەردۆغان ئایپادەکەی دەرکردووەو هەوڵی داوە گرتەیەکی ڤیدیۆیی پرۆپاگەندا پیشان سیناتۆرەکان بدات کە کوردەکان وەکو تیرۆرست نیشان بدات، بەڵام لێندسی گراهام وەڵامی داوەتەوەو گوتویەتی ” دەتەوێت کوردەکانیش بهێنم ڤیدیۆیەکت نیشان بدەن کە هێزەکانی تۆش چییان کردووە؟”

ئەو سیناتۆرەی کۆمارییەکان ئاماژەی بەوەشدا کە ئەردۆغان گوتوویەتی، ئەوان قوربانی گەورەیان لەشەڕی دژ بە داعش داوە، ئەمەش ئەوی نیگەرانکردووە، چونکە بەگوتەی گراهام، ئەوەی قوربانی لە شەڕی دژ بە داعش داوە کورد و هەسەدەبوونە، نەک تورکیا.

هاوکات سیناتۆر تێد کروزیش کە لە کۆبونەوەکە ئامادە بوو لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند “هاوپەیمانی ئێمە لەگەڵ تورکیا گرنگە بۆ هێشتنەوەی بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا، بەڵام هێرشەکانی تورکیا دژ بە هاوپەیمانە کوردەکانمان کە مێژوویەکی درێژیان هەیە لە پشتگیری کردن لە ئەمەریکا، مایەی قبوڵ کردن نییە.”

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنی چوارشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆبوەوە، ئەوەش دوای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.

دەقی قسەکانی لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان:
“وەڵامەکە هەرگیز ئەوە نەبووە کە تورکیا سووریا داگیربکات. بۆیە ئەو ڤیدیۆیەکی سەبارەت بە مێژووی هێرشە تیرۆریستییەکانی پەکەکە و هەبوونی پەیوەندی لەنێوان هەندێک سەرکردەی یەپەگە و پەکەکە نیشاندام. منیش پێم گوت، من لێرەنیم تاوەکو باس لە مێژوو بکەم، من دەزانم کە تۆ نیگەرانی ئەمنی شەرعیت هەیە سەبارەت بە هێزە چەکدارەکان لەسەر سنوورەکەت، بەڵام دەتەوێت منیش بە ڤیدیۆ نیشانتبدەم کە هێزەکانی تۆ چیان بە کورد کردووە؟ بۆیە من زۆر تووند بووم و گوتم: تۆ لە سەر سنوورەکانت کێشەت لەگەڵ یەپەگە هەیە، من ئەمە وەک نیگەرانییەکی شەرعی سەیری دەکەم، بەڵام ئەمانەش ئەو خەڵکانەن کە هاوکاری ئێمەبوون لە تێکشکاندنی داعش، سەرۆک ئەردۆغان گوتی، تورکیا قوربانییەکی زۆریداوە لە شەڕی دژ بە داعش، من بەمە پەست بووم، چونکە ئەوە کورد و هەسەدەبوون بۆ تێکشکاندنی داعش 10000 کوژراو و برینداریاندا”.
Back to top button