پۆلیسی توركیا سێ سه‌رۆك شاره‌وانیی سه‌ر به پارێزگای مێردین و سه‌رۆك شاره‌وانی روحای ده‌ستبه‌سه‌ر كرد
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو حكومه‌تی توركیا هه‌لمه‌تێكی فراوانی دژ له سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كانی له باكوری كوردستان ده‌ست پێكرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ینی پۆلیسی توركیا سێ سه‌رۆك شاره‌وانیی سه‌ر به پارێزگای مێردین و سه‌رۆك شاره‌وانی روحای ده‌ستبه‌سه‌ر كرد له راگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگاری مێردین رایگه‌یاند: سێ سەرۆك شارەوانی پارێزگای مێردین لە باكوری كوردستان، بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ تیرۆر له پۆسته‌كانیان دوور خراونەتەوە و دەستبەسەركراون.
ئاماژە بەوەشكراوە كە هەریەک لە گوڵستان ئۆنجو، هاوسەرۆکی شارەوانی ستەور، موڵکیە ئەسمەز هاوسەرۆکی شارەوانی دێرک و نالان ئۆز ئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ سه‌ر به پارتی هەدەپە دەستگیرکراون. هاوكات لەگەڵیاندا موسلیم ئوزباهچەجی و هەدیە گونەش و بورهان تەمەل و فەیزوڵا ئەرۆل کارمەندانی شارەوانی دێرک لەگەڵ هاوسەرۆکی شارەوانییەکان دەستگیرکراون.
بەگوێرەی زانیاریی میدیاكانی باكوری كوردستان، هه‌ر ئه‌مڕۆ بەیانی و لە چوارچێوەی دەستگیركردنی سەرۆك شارەوانیەكانی هەدەپە بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ تیرۆر، هه‌تیجه چه‌ڤیك، هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی سوروچ له روحا لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەركرا. تا ئێستا دەسەڵاتدارانی توركیا بیست و نۆ سەرۆك شارەوانی سه‌ر به هەدەپەیان لە پۆستەكانیان دورخستۆتەوە و دەست بەسەریان كردون و لە شوێنەكانیان قیومەكانی خۆیانیان داناوە.