لە ئامارێك دا .. 267 ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە بەیاننامەیەکی دا ئەمڕۆ یەك شەممە ئامارێکی خستە ڕوو دربارەی ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کە هەڵگیرساون بە هۆی خۆپیشاندانەکان لـە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو و لەم بارەیەوە بەرگری شارستانی ئاماژەی دا کە ژمارەی ئاگرکەوتنەوەکان لە یەکی تشرینی یەکەم تـا سی تشرینی دووەمی ڕابردوو گەیشتە :
بەغـــدا – کەرخ / 10 ئاگرکەونەوە
بەغـــدا – ڕسافە / 97
نـەجــەف / 12
میســان / 15
دیوانیـە / 18
زیـقـــار / 36
واســـت / 17
بـەســــرا / 13
بــابــل / 13
دیــالـــە / 1
مـوسـەنا / 13
کۆی گـشـتی 267 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە
سەرچاوە : شەفەق نیـوز