تەقینەوەیەك لە نەجەف ڕویدا

 

ئەمڕۆ هەینی، فەرمانداری پۆلیسی پارێزگای نەجەف ڕایگەیاند، دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگاکە لێکۆڵینەوەیان لە بە ئامانجگرتنی پەیمانگای ئەمریکی بۆ فێرکردنی زمانی ئینگلیزی لەو پارێزگایەدا کردەوە، کە 180 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشوری بەغداوە

لە لێدوانە کورتەکەی خۆیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاوی کردەوە، باسی ئەوەی کردووە، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئامێرێکی تەقەمەنی لە ناو پەیمانگاکەدا تەقیوەتەوە، کە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، چونکە زیانەکان سنووردار بووە،

پەیمانگای ئەمریکی پەیمانگایەکی ئینگلیزی یە بۆ فێرکردنی پەروەردەیی کە تەنیا کارمەندی کاری عێراقی و فێرکاری هەیە

Back to top button