ئه‌مریكا 25 كه‌سایه‌تی ئێرانی ده‌خاته لیستێكی تایبه‌ته‌وه
خواكوڕك
له نوێترین كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر حزبی شۆرشی ئێرانی، 25 كه‌سایه‌تی و كۆمپانیای ئێرانی كه نزیكن له حزبه‌كه‌وه ده‌خرێنه لیستی سزادانی ئابووری و دۆسیه‌ی تایبه‌تیان بۆ ده‌كرێته‌وه.
میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاویان كردۆته‌وه، وەزارەتی دارایی ئەمریكا خشتەیەكی نوێی بۆ سزادان و گەمارۆدانی ئێران بڵاوكردۆتەوه و تێیدا (13) كەس و (12) كۆمپانیای هاوپەیوەند لەگەڵ رژێمی ئێرانی تێدایە.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه پشگیری راسته‌وخۆی ناوەندە شۆڕشگێڕییەكانەوه ده‌كه‌ن، كه ئه‌وانیش تۆمەتبارن بە پشتیوانی لە تیرۆر و پەرەدان بە سیستەمی مووشەكی لە دژی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی ئەم ووڵاتە.