دروشمه مه‌زهه‌بیه‌كان ترسی خستۆته دڵی دانیشتوانی موسڵ
خواكوڕك
ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ له‌سه‌ره‌تادا مشتومڕی زۆری دروسست كرد له نێوان سه‌ركرده سونه‌كان و حكومه‌تی عه‌بادی بۆئه‌وه‌ی حه‌شد به‌شداری له‌شه‌ڕه‌كه نه‌كات به‌هۆی لایه‌نگری مه‌زهه‌بیانه‌وه، له ئێستاشدا سوپای عێراق له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی موسڵه و هه‌موو دروشمه مه‌زهه‌بیه‌كانی شیعه‌ش له‌وێن.
كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه راپۆرتێكی له‌و باره‌وه بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌گه‌رچی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شداریان پێنه‌كرا له چوونه‌ناوه‌وه‌ی شاری موسڵ، به‌ڵام پێده‌چێ ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌مدارانیان خزابێته ناو سوپای عێراقیه‌وه.
له‌راپۆرته‌كه هاتووه، چه‌ند گرووپێك له‌ناو سوپای له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و گرتنه‌وه‌ی كۆڵان و گه‌ره‌كه‌كان، خه‌ڵده‌ستن به بڵاوكردنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی مه‌زهه‌بی شیعه له‌سه‌ر دیوار و سه‌ربانه‌كانی ماڵه‌كان.
به‌پێی زانیاری كه‌ناڵه‌كه، به‌پێشكی زۆری دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه تازه رزگاركراوه‌كان له‌ترسی ئه‌و گرووپانه‌ی ناو سوپا له‌ماڵه‌كانیان ده‌مێننه‌وه خۆیان راده‌ستی نێو كه‌مپ و خێوه‌تگه‌كانی سوپا ناكه‌ن له‌ترسی رێوشێونه ئه‌منیه توونده‌كان.