سیناتۆرێكی ئه‌مریكا: توركیا هێڕش بكاته‌ سه‌ر رۆژ ئاوای كوردستان كۆنگرێس توندترین سزای ده‌دات

 

دوای ئه‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند له‌ ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ زووترین كات هێڕش بكاته‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان سیناتۆرێكی ئه‌مریكی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ توركیا ده‌كات و رایده‌گه‌یێنێت توركیا هێڕش بكات به‌ توندرین شێوه‌ سزا ده‌درێت.

لیندس گراهام سیناتۆری كۆماریه‌كان له‌ ئه‌مریكا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌ توتێكیدا رایگه‌یاندووه‌:ط ئه‌گه‌ر توركیا هێڕش بكاته‌ سه‌ر رۆژ ئاوای كوردستان ئه‌وا كۆنگرێس توندترین سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت، كه‌ سزای گه‌وره‌و وێران كه‌ر ده‌بن بۆ ئه‌و وڵاته‌.

هه‌روه‌ها جێی باسه‌ كه‌ سیناتۆر گراهام یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ كه‌سایه‌تیه‌ نزیكه‌كانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌، وته‌كانی گراهام له‌ كاتێكدا بوو كه‌ تره‌مپ رایگه‌یاند بوو توركیا سنوره‌كانی سوریا ببه‌زێنێت ئابوریه‌كه‌ی وێران ده‌كه‌م.

Back to top button