ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا
بەختیار حاجی حەمەد بەرپرسی پەیوەندییەكان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان به ماڵپهری فهرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگهباندووه، بڕیارە ئەمڕۆ پاشنیوەڕۆ شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە پێك هاتووە لە وەزیری دارایی و سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری هەرێم، سەردانی بەغدا بكەن.
حاجی حەمەد گوتیشی: بڕیارە شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە میانەی سەردانەكەیاندا بۆ بەغدا، رێككەوتنێك لەبارەی پشكی هەرێم لە بودجەدا واژۆ بكەن.
هەرێم و بەغدا رێك كەوتوون كە هەرێم رۆژانە 250هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات و، ئەوانیش شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دابین بكەن و، ئەو رێككەوتنەش لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە جێبەجێ دەكرێت.