ئیسرائیل داوایەک سەبارەت بە ئێران ئاراستەی ئاڵمانیا دەکات

لە دوای ئەوەی ئێران هەنگاو بە هەنگاو لە رێکەوتنی ئەتۆمی دەکشێتەوە ، ئیسرائیل داوا دەکات لە کاردانەوەیەکی هاوبەشدا لە دژی ئێران بوەستنەوە .

 

ئیسرائیل لە لایەن کۆنسولی وڵاتەکەی لە بەرلین داوا لە ئاڵمانیا دەکات ، بەهەر شێوەیەک بۆی دەکرێت گووشار بخاتە سەر ئێران .

 

رۆژنامەی ئاڵمانی” دەی ڤۆڵت ” دەنووسێت حکومەتی ئیسرائیل لە لایەن ” جێرمی ئیساخارۆڤ ” کۆنسولی خۆی لە بەرلین داوای لە حکومەتی ئاڵمانیا کردووە گووشار بخاتە سەر ئێران بۆ ئەوەی ڕێگر بێت لە پەرە ئەستاندنی چالاکیە ئەتۆمیەکانی ، نەک ئەوەی یارمەتیدەری ئێران بێت .

 

ئیساخارۆڤ لە وتووێژێکدا لە گەڵ ” دەی ڤۆڵت ” ڕایگەیاندووە پێویستە حکومەتی ئاڵمانیا شێلگیرانەتر لە دژی پلانەکانی ئەتۆمی ئێران هەنگاو بنێت

Back to top button