ئیسرائیل نیگەرانە لە ئەگەری سەرکەوتنی “کوربین” لە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیادا

ئیسرائیل وێڕای ئەوەی نیگەرانی خۆی بۆ ئەگەری سەرکەوتنی پارتی کرێکارانی بەریتانیا بە ڕێبەرایەتی جێرمی کووربین دەردەبڕێت ، دەڵێت سەرکەوتنی ئەو پارتە هەڕەشەیە بۆ “تل ئەڤیۆ و لەندەن و یەهوودیەکانی بەریتانیا .

 

جێرمی کووربین یەک لە پاڵێوراوانی سەرەکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیایە کە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کاتی بەڕێوە چوون دایە ، کووربی لە لایەنگرانی فەلەستینە .

 

بەشێک لە ڕکابەرەکانی، کووربین بە دژە یەهوود دەزانن ، هەندێکیش لە هاووڵاتیانی بەریتانی یەهوودی دەڵێن لە ئەگەری سەرکەوتنی کوربین بەریتانیا بە جێ دێڵن .

 

تزیپی هووتوولی ، جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکی تلویزیۆنیدا گووتی : هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا بە جارێک ئێمەی تووشی شڵەژاوی کردووە ، هەرچەند ئێمە وەک وڵاتێک بۆمان نییە بڵێین کام پاڵێوراو باشە یان خراپ ، بەڵام کووربین مەترسیەکی بەهێزە بۆ پێوەندییەکانمان لە گەڵ بەریتانیا ، دەشزانم کۆمەڵگەی جوی بەریتانی زۆر نیگەرانی ئەم دۆخەن

Back to top button