هەواڵگری ئەمریکا نهێنیەکی گەورەی ئێران لە عێراقدا ئاشکرا دەکات
دەزگای هەواڵگری ئەمریکی دەڵێن لە کاتی گەرمەی ئاژاوەکان و ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی ناو عێراقدا لە دوومانگی ڕابردوو ، ئێران بنەکەیەکی مووشەکی بالستیکی لە ناو خاکی عێراقدا دامەزراندووە . ئەوەش ڕێکارێکە بۆ چاوترساندنی وڵاتانی عەرەبی ناوچە .
رۆژنامەی ( نیۆیۆرک تایمز ) لە زمان چەند بەرپرسێکی هەواڵگری ئەمریکا دەنووسێت ئەو مووشەکانە تەنیا هەڕەشە نین بۆ سەر ، سەر بازانی ئەمریکی بەڵکو هەڕەشەن لە وڵاتانی کەنداو بە ئیسرائیلیشەوە .