بومەلەرزەیەکی بەهێز وڵاتی فلیپینی هەژاند
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز باشوری وڵاتی فلیپینی هه‌ژاند، به هۆیه‌وه سێ كه‌س بریندار بوون و چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ك داڕمان.
په‌یمانگای فلیپبنی بۆ زانستی بوركان و بومه‌له‌رزه رایگه‌یاندووه كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌پله‌ی شه‌ش پۆینت نۆ و به قولای سی كیلۆمه‌تر باشوری فلیپین هه‌رێمی دافاو دیل سوری هه‌ژاندووه.
لایخۆشیه‌وه ریكاردۆ جه‌لاد به‌رپری نوسینگه‌ی به‌رگری شارستانی فلیپین رایگه‌یاندووه كه به پێی راپۆرته به‌راییه‌كانی دوای بوومه‌له‌رزه‌كه سێ كه‌س بریندار بوونه‌و هاوكات چه‌ند باله‌خانه‌یه‌ك زیانیان پێگه‌یشتووه و خه‌لكی له ترسی دووباره بوونه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه ماڵ و حالی خۆیان جێ هێشتووه، بازاڕه‌كان داخراون.