سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنسولی ئێران بارودۆخی ناوچەیان تاوتوێ کرد

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی دەستبەکار بوونی کۆنسولی گشتی ئێران لە هەولێر پیرۆزبایی خۆی ئاراستە کرد و هیوای خواست لە ئەرکی پێسپێردراوی خۆیدا سەرکەوتوو بێت .

 

لەم دیدارەدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بەرێوە چوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای پێشوازی لە نەسروڵلا ڕەشنوودی  ، کۆنسولی نوێی ئێران لە هەولێر ، ئاڵ و گۆڕەکانی هەنووکەیی ناوچەیان تاوتوێ کرد.

 

هەر لەم کۆبوونەوەدا چۆنیەتی بەردەوامی پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان وەک خاڵێکی ئەرێنی جەختی لە سەر کرایەوە .

Back to top button