زووران میلانۆڤیچ بوو بە سەرۆک کۆماری کڕواتیا

 

بە پێی ئامارە بەراییەکانی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری کڕواتیا کە رۆژی یەکشەممە ٥/١/٢٠٢٠ بەرێوە چوو ، زووران میلانۆڤیچ ، مافناسی ٥٣ ساڵە ، سەر بە پارتی سۆسیال دیموکراتی کڕواتیا بوو بە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە .

 

زووران لەم هەڵبژاردنەدا توانی ٥٢/٧لەسەتی دەنگەکانی ئەو وڵاتە بۆخۆی مسۆگەر بکات .

 

ركابەری زووران واتە خانمی کوولیندا گرابێر گیتارۆڤیچ سەر بە پارتی ناسیۆنالیستی دەستە ڕاستی بە ٤٧/٣ لە سەتی دەنگەکان لە پۆستی پێشووی خۆیدا مایەوە .

Back to top button