عەلی لاریجانی:بەم نزیكانە ئێران بڕیاڕ دەدات
سەرۆكی ئەنجومەنی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند كە بەم نزیكانە دەچنە دیالۆگ لەگەڵ لایەنە ناوخۆیی و تایبەت مەندەكان بۆ بڕیاڕ دان لەوەی ئایا هاوكاری ئاژانسی وزەی جیهانی بكەن یان نا
لە ئێستادا ئێران یەكلایەنە پابەندی خۆی بە ڕێكەوتنی ئەتۆمی كشاندۆتەوەو وڵاتانی ئەوروپیش لەو هەنگاوە نیگەرانن
لە ئەگەری هاوكاری نەكردنی ئێران لە گەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئەوا نەتەوە یەكگرتووەكان سزای قورس بەسەر تاران دەسەپێنێت