کۆنفرانسی ئاشتی بەرلین بۆ گەیشتن بە ئاگر بەست لە لیبیا بەرێوە چوو

ڕێبەرانی 10 وڵاتی گەورەی جیهان پێکەوە کۆ بوونەوە بۆ دیاری کردنی رێکارێکی گونجاو بۆ ئاگربەست لە نێوان دوولایەنی سەرەکی ناکۆک لە لیبیا .

ڕاوێژکاری باڵایی ئاڵمانیا و وەزیری دەرەوە لەو ماوەدا لە گەڵ هەردووک لایەنی دژبەری یەکتر لە لیبیا چاوپێکەوتنیان کردووە . مێرکڵ یەک لە کەسایەتیەکانی سەرەکی ئەم کۆبوونەوانەیە .

 

کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لیبی کە رۆژی یەکشەممە لە بەرلینی پایتەختی ئاڵمانیا بە پێشوازی و خانەخوێی ئانجێلا مێرکڵ دەستی پێکرد گووتی ، لە سەر مێزی بەردەممان چەندین پرۆژەی پێشنیاری بۆ ئاگربەست لە لیبیا لە بەر دەستە ، ئامانجی ئەو کۆبوونەوە بۆ ڕێگری کردنە لە هەڵگیرسانی جەنگێکی بە وەکالەتت لە شێوەی سووریا .

 

ئانتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وتاری تایبەتی خۆی لەو کۆنفرانسەدا گووتی پێویستە ڕێکارێکی گونجاو بدۆزینەوە بۆ ڕاگرتنی شەڕ ، دەبێت هەموو هەوڵەکانمان بخەینە گەڕ بۆ ئەوەی لیبیا تووشی قەیرانی مرۆیی نەبێت و دابەش نەکرێت .

دڵنیاییشی دا لە ئەگەری تەشەنە کردنی ئەو جەنگە وڵاتانی دراوسێ تووشی کێشەی هەموو جۆر قاچاغی مرۆیی  و مادە سڕکەرەکان و چەک دەبنەوە

Back to top button