ئه‌بو عه‌لی به‌سری وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس دیاریكرا
حه‌شدی شه‌عبی له عیراق ئه‌بو عه‌لی به‌سری خسته جێگه‌ی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس یه‌كه‌م فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌در بووه له ساڵی 1998دا.
كه‌ناڵی سكای نیوز به‌پێی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه له‌لایه‌ن شورای حه‌شدی شه‌عبی-یه‌وه ئه‌بو عه‌لی به‌سری وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبژێردراوه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ئه‌بو عه‌لی به‌سری یه‌كه‌م فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌در بووه به‌ر له‌وه‌ی له 1998دا وازبێنێت و دواتر ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس شوێنی گرتووه‌ته‌وه، ئه‌ویش له 2000دا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پۆسته بووه و هادی عامری بووه فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌در و تا ئێستا له‌و پۆسته‌دا به‌رده‌وامه.
ئه‌بو عه‌لی به‌سری له 2003دا بووه‌ته بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق و دواتر بووه‌ته بریكاری وه‌زیری كار، دوای سه‌رهه‌ڵدانی رێكخراوی داعش، ئه‌بو عه‌لی به‌سری چووه ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه و بووه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شد.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 3ی كانوونی دووه‌می 2020، قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له گورزێكی ئاسمانی ئه‌مریكادا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران.