لە 24 كاتژمێردا 73 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەوە بۆ 563 كەس.
كۆمسیۆنی نیشتمانی تەندروستی چین بڵاویكردەوە، بڵاوبوونەوە و گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوامە، بەجۆرێك كە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا تاكو دوایین كاتەكانی رۆژی چوار شەممە، 73 كەسی دیكە گیانیان لە دەستداوە، بەوەش ژمارەی كۆی ئەو كەسانەی گیانیانلەدەستداوە گەیشتووەتە 563 كەس.
كۆمسیۆنی نیشتمانی تەندروستی چین ئاشكراشیكردوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 3 هەزار و 700 حاڵەتی نوێش تۆماركراوە، بەوەش ژمارەی تووشبووان بۆ زیاتر لە 28 هەزار كەس بەرزبووەتەوە.