ئەمریکا کوژرانی ڕێبەرێکی ئەلقاعیدە لە یەمەن پشتڕاست دەکاتەوە

 

کۆشکی سپی ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی کوژرانی ” قاسم ئەلریمی ‘ ڕێبەرایەتی شاخەی یەمەن بڵاو کردەوە کە لەوێدا کوژرانی ناوبراو پشت ڕاست دەکاتەوە .

 

ئەلریمی لە هێرشێکی ئاسمانی فرۆکەبێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکی و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ترەمپ کوژراوە .

 

سەرچاوهەواڵیەکانی رۆژئاواییش وەک ئاڵمانیا و فەڕەنسا ، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ هەینی  بڵاویان کردەوە کۆشکی سپی کوژرانی قاسم ئەلریمی ، رێبەری شاخەی تیرۆریستی ئەلقاعیدەی یەمەنی لە وێنە دورگەی سعوودیا پشتڕاست کردۆتەوە .

 

بە پێی ئەو ڕاگەیەندراوەی کۆشکی سپی قاسم ئەلریمی بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ کەوتۆتەبەر هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کوژراوە .

 

هەفتەیەک پێشتر و پیش بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاگەیەندراوەی کۆشکی سپی رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز باسی لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا کردبوو بۆ سەر کاروانێکی سەربازی ئەلقاعیدە و نووسیبوی وا پێدەچێت قاسم ئەلریانی کوژرابێت

Back to top button