حزبولڵا .. مستەفا کازمی دەستی هەبووە لە کوشتنی قاسم سولەیمانی و مەهەندس و بوونی بە سەرۆك وەزیران ڕاگەیاندنی جەنگە

ئەبـو عەلی عەسکەری بەرپرسی ئەمنی کەتیبەکانی حزبولڵا ئەمڕۆ سێ شەممە مستەفا کازمی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراقی توومەتبار کرد بە هاوکاری کردن لـە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی جێگری سەرۆکی حەشد ئەبو مەهدی مەهەندس و فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی قاسم سولەیمانی.

لە تویتێکی دا عەسکەری گوتی محەمەد تۆفیق عەلاوی چاکی کرد کە کشایەوە لە پێکهێنانی حکومەت و باشتر وایە بۆ عێراق عادل عەبدولمەهدی بگەڕێتەوە شوێنی خۆی و هەندێ کەس باس لەوە دەکەن کە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق کاندید بکرێت بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بەڵام لای ئێمە ناوبراو کەسێکی توومەتبارە و کاندید بوونی ڕاگەیاندنی جەنگە و ووڵات بەرەو کاوڵکاری دەبات.

سەرچاوە : الغـد برێس

Back to top button