ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان له‌باره‌ى رووبه‌ڕوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى كۆڕۆنا چه‌ند بڕيارێكى دا
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان بڵاو بووه‌وه كه ئه‌مه‌ش ترس و دڵه راوكێی زۆری خسته ده‌روونی هاووڵاتییان، ڤایرۆسه‌كه به جۆرێك بڵاو بووه‌ته‌وه كه ده‌وامی فه‌رمی كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له زۆربه‌ی وڵاتان په‌ك خستووه، له‌م چوارچێوه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ خۆپاراستن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆڕۆنا، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له یه‌كێتی زانایان به ئاماده‌بوونی كۆی ئه‌ندامانی كۆبووه‌وه و ئه‌م بڕیارانه‌ی دا:
ئه‌ركێكی شه‌رعییه هاووڵاتیان به وردی پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستی و ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌ت بن بۆ بۆ خۆپاراستن له په‌تای كۆڕۆنا.
به پێی شه‌رع له ئێستادا ناتوانرێت وتاره‌كانی هه‌ینی له مزگه‌وته‌كان رابگیرێت جگه له‌و شوێنانه‌ی ده‌بێته په‌تا (وباء) دوای ئه‌وه ده‌توانرێت به شێوه‌یه‌كی كاتی نوێژی به كۆمه‌ڵ و وتاری هه‌ینی رابگیرێت.
كۆبوونه‌وه ئایینییه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو مه‌ولوود خوێندنه‌وه و مه‌راسیمه‌كانی پرسه راده‌گیرێت.
ئه‌وانه‌ی به ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن به شه‌هید داده‌نرێن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشن یا مه‌ترسی تووشبوونیان هه‌یه، ده‌توانن تا تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ماوه‌یه به‌شداری وتاری هه‌ینی نه‌كه‌ن.
قوتابخانه ئایینییه‌كان و خوله‌كانی فێربوونی قورئان وه‌ك خوله‌كانی دیكه راده‌گیرێن.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاتانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدایه به‌تایبه‌ت ئێران، ئه‌ركێكی شه‌رعییه سه‌ردانی لێژنه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن.
هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بێت، حه‌رامه سه‌ردانی خه‌ڵك و جومعه و جه‌ماعه‌ت بكات و پێویسته سه‌ردانی لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كان بكات.
پێویسته وتارخوێنان له‌و ماوه‌یه‌دا ئامۆژگاری تایبه‌ت به گوێره‌ی شه‌رع له وتاره‌كانی هه‌ینی بڵاوبكه‌نه‌وه و خه‌ڵك ئامۆژگاری بكه‌ن.