وەزارەتی تەندروستی ئێران ، ئاماری نوێی تووشبووانی کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت

لە تازە ترین لێدوانیدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆیی ئێران گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران  ئاشکرای دەکات لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ، ئامارێکی سەرسووڕهێنەر تۆمارکراوە .

 

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و داوودەرمانی ئێران گووتی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو یەک هەزار و 75 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کووید 19 بوون و 75 کەسیش گیانیان لە دەست داوە .

 

هاوکاوت رێکخراروە مرۆییەکان باس لەوە دەکەن ئێران ئامارێکی دروست نادات بەدەستەوە و پێیان وایە ڕێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر لەوە زیاترە لە ڕاگەیاندنە فەرمەییەکانەوە باسی دەکرێت

Back to top button