د. کەماڵ کەرکوکی لە پەیامێکدا باس لە کەرەنتینەکردنی خۆی دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/03/webste-qalb-wena-94.jpg)
دکتۆر کەماڵ کەرکوکی لە پەیامێکدا سەبارەت بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دا خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت بۆ جێبەجێکردنەکەی .
لەو پەیامەدا کە کۆپیەکی بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک نێردراوە ، باس لە گەڕانەوەی خۆی دەکات لە دەرەوەی وڵات ، ئاماژە بەوە دەکات هەرچەند تووشی ڤایرۆسەکە نەبووە و پلەی گەرمی لەشی ئاسایی بووە بەڵام وەک ئەرکێکی نشتیمانی و پابەند بوون بە یاساوە چۆتەکەرەنتینە ، وەک هەر هاووڵاتییەکی ئاسایی و ماوەی دیاری کراو تێپەڕ دەکات
دەقی پەیامەکە
پەیامی بەرێز دکتۆر کمال کەرکوکی
لەدەرەوەی ولات بووم بە باشی ئاگاداری تەعلیماتی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بووم ، ئەو بەڕێزانەی کە لەدەرەوەی ولات دەگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان ئەچنە کەرەنتینە ، زۆرم پێ باش و گرینگ بوو منیش ئەو ڕێنمایانە وەکو ھەر ھاوڵاتییەکی دیکەی کەدێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدەم چونکە گرینگە بەڕێگایەکی زانستی بزانییت خۆت سەلامەتی ئەویش بۆ پاراستنی کەسە نزیکەکانت و ئەو بەڕێزانەی پێکەوە کار ئەکەن و بۆ گشت کۆمەڵگا . لە ١٥-٣- گەڕامەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و لەفڕۆکەخانە تێستی گەرمایم بۆ کرا زۆر دروست بوو .بەکارێکی باشم زانی ڕێنماییەکان وەکو خۆی جێ بەجێ بکەم وچومە کەرە نتینە.
سوپاس بۆ تیمی پزیشکی و تیمەپەویوەندارەکان چ لە فڕۆکەخانە و چ لە شوێنی مانەوەم زۆر بەباشی کارەکانیان ئەنجان ئەدەن ھەر ساخ بن. ئومێدەوارم ھەمو ڕێزدارێك زۆر بە باشی ئیلتزام بەڕێنماییەکان بکەن بۆ سەلامەتی خۆیان و گشت کۆمەڵگا .
د.کەمال کەرکوکی
15/3/2020