هەولێر.. هەر كەس بچێتە گه‌شت و سەیران دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت
قایمقامیەتی دەشتی هەولێر رایدەگەیەنێت، هەر كەس بچێتە گه‌شت و سەیران، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت. پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕینیش هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان نه‌كه‌ن و قه‌ده‌غه‌یه.
قایمقامیەتی دەشتی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا هاوڵاتییانی سنورەكەی ئاگاداركردوەتەوە، ئەمڕۆ شەممە هەر هاوڵاتییەك بۆ گەشت و سەیران دەربچێت، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا ده‌گیرێت و سزا دەدرێت بە پێبژاردن.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین هاوڵاتییانی كوردستان و سنووره‌كه‌ی ئاگادارده‌كاته‌وه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك گه‌شتكردن بۆ سه‌یرانگاكان قه‌ده‌غه‌یه.
روونیشیانكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و بڕیاره له‌پێناو سه‌لامه‌تی هاوڵاتییان و رێگریكردنه له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.