فەرماندەیەکی باڵای ئەمریکی هۆشداری دەدات لە بەرفراوانبوونی چالاکیەکانی سوپای پاسدارن لە ڤەنزوێلا
بەرپرسی فەرماندەیی ناوەندی باشووری ئەمریکا . ” کریگ فالێر ” هۆشداری دەدات بە لە بەرفراوانبوونی چالاکیەکانی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدرانی ئێران لە ناوچەی ” کارائیب ” و تەشەنە کردنە ناو ڤەنزوێلاوە .
فالێر هاوکات کە دەڵێت ئێران گەورەترین پاڵپشتی تیرۆریزمە لە جیهاندا بۆ رۆژنامەوانانیشی روون دەکاتەوە فەیلەقی قودسی سوپای پاسدرانی ئێران لە هەوڵی بەرفراوانکردنی چالاکیەکانیدا یە لە ناوچەی کارائیب بۆ ئەوەی خۆی بگەیەنێتە ڤەزوێلا ، بەڵام ئەمریکا هەموو چالاکی ئەو هێزەی خستۆتە ژێر چاوەدێری وڵامی تایبەتی بۆی دەبێت چوونکە ئەوان ڕاستەخۆ قاچاغی مادە سڕکەرەکانیش دەکەن .
هەروەها دەڵێت ئەمریکا دەزانێت حزبوڵای لوبنان هێزێکی سەر بە ئێرانە و پێوەندیشی لە گەڵ ئەو ناوچانە باشە .
لە کۆتاییدا دەڵێت با هەموو جیهان ئەوە بزانێت چالاکی نایاسایی ئێران لە هەموو جیهاندا رۆژ بەرۆژ فراوانتر دەبێت و ئەو حکومەتە دەیەوێت هەموو جیهان بکاتە یەمەن وسووریا و عێراق