شاندی حكومەتی ھەرێم لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبوونەوە
لە زنجیرەی کۆبوونەوەو سەردانەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ئەمڕۆ شاندەکە سەردانی سەید عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی کرد .
لەم کۆبوونەوەدا هەردووک لا جەختیان لە پەیوەندییە مێژوییەكانی كورد و شیعە و گەیشتن بە ڕێككەوتنی هاوبەشی نێوان ههرێم و بەغدا كردەوە .
هاوکات عەممار حەکیم پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە پێی دەستووری بنەڕەتی عێراق .