سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزاندنی یەکێتی نشتیمانی دەکات
مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵوەگەری ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نشتیمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی دەکات
دهقی پهیامهكه
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
بە بۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم .
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان هاوبەشێکی گرنگ و سەرەکییە لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا و ئومێدەوارم بەیەکەوە لە گەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و تەواوی لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان، هەماهەنگ و هاوکار بین بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختەی ئێستا، لە رێگەی پشتیوانیکردن لە کارنامەی حکومەتی هەرێم و ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی کە داوا و خواستی گشت لایەنەکان و هاووڵاتییانە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/5/31