چوار کەسی تر له‌ چه‌مچه‌ماڵ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

چوار تووشبووی تری كۆرۆنا كه‌ سێ پیاو و ئافره‌تێكن له‌ چه‌مچه‌ماڵ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

د. فه‌رهاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا گوتی: دوای پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەتاقیگە دەرکەوت چوار کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە دوو پیاوی تەمەن (54 و 46) و ئافرەتێکی تەمەن 70 ساڵ و کوڕێکی گەنجی تەمەن 19 ساڵە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌‌: دوو لە تووشبووەکان دانیشتووی ناو قەزای چەمچەماڵ و دوانەکەی تریان دانیشتووی ناحیەی تەکییەی کاکە مەندن و نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان هەیە، لە ئێستادا لە ژێر چاودێریدان.

Back to top button