بە هۆی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە گەندێکی سنووری زاخۆ چۆڵ کرا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/06/webste-qalb-wena-86.jpg)
ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە دژی گەریلاکانی پەکەکە لە دەڤەری حەفیەنین پێی نایە حەتەم رۆژ ، بەردەوامی ئەو شەڕە دانیشتووانی گوندێکی ئەو دەڤەرەی ناچار کرد ماڵ و حاڵی خۆیان بە تەواوی بەجێ بێڵن .
گوندی کەشان لە دەڤەری حەفتەنین کاتێک هەستیان بە مەترسی کرد کە تا دەهات شەڕەکەیان لێ نزیک دەبۆوە و بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکی تەواو ببووە مەترسی لە سەر گوندەکە ، بۆیە بە ناچاری بڕیاری چۆڵکردنی گوندەکەیان دا