کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دواخرا
كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر دواخرا، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا فراكسیۆنی یه‌كێتی كاتی زیاتری پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری دروست له‌و باره‌وه بده‌ن.
شوان زراری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان دوا ده‌خرێت بۆ سبه‌ی دووشه‌م 27ی تهمووز.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدا كه پێشتر ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، هیچ هۆكارێك نییه بۆ دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه و داواشی له سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان كرد ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بن.
بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسە ئێستە سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدان و بڕیارە دوای کۆبوونەوەکە ئەنجامەکەی رابگەیەنن.