سەرۆک بارزانی برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

 

بە بۆنەی ١١ هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان ، سەرۆک بارزانی لە برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی ڕێکخەری گشتی گۆڕان دەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێت

دەقی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی

 

ڕۆژی یەكشەممە ٢٦ـی ٧ـی ٢٠٢٠ سەرۆك مەسعود بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز عومەری سەید عەلی ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە كرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆك بارزانی بەبۆنەی یازدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی لە ڕێكخەری گشتی و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

Back to top button