عێراق : بزانە چەند کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماری 24 كاتژمێرڕابردووی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاو کردەوە
لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەی عێراقدا هاتووە ، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 17 هه‌زار و 511 گومانلێكراوبە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌و دەرکەوتووە 2 هه‌زار و 459 كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسەکە بوون
هاوکات ئاشکرای دەکات هەر لەو ماوەدا 78کەس گیانیان لە دەست داوە و یەک هەزارو نۆسەت کەسیش چاک بوونەتەوە .
بە پێی ئەو ئامارە تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 110 هه‌زار و 32 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 4 هه‌زار و 462 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 75 هه‌زار و 217 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 30 هه‌زار و 453 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 433 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.