هاتووچۆی هەولێر بە بڕینی تکیتی نۆرە گرتنی ئۆنلاین لە دەوامی رۆژانە بەردەوام دەبێت
لە ڕاگەیاندراوێکدا بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرئاشکرای دەکات لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بۆ ڕایی كردنی مامەڵەی هاووڵاتیان بڕیاریانداوە بە درێژ كردنەوەی دەوامی فەرمی لە ( كاتژمێر 9ی بەیانی تاوەكو 6ى ئێوارە و بە پێی ڕێنماییەكانی تەندروستی و بەستنی دەمامك و لەدەست كردنی دەستكێش.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە دەوامی کارمەندان بە شێوەیی شفتی تا ئێوارە کاتژمێر 9ی بەیانیاننەوە دەست دەکرێت بە ڕایی کردنی کاری هاووڵاتیان ، ئەو کەسانەیان لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە تکتیان بڕیوە .
تەیدا جەختیش کراوەتەوە ، هەر هاووڵاتییەك مۆلەتەكەی بەسەرچوبێت دەتوانێت بەبێ ئەوەی بە ئۆنلاین سڕە بگرێت سەردانی بەشی مۆلەت بكات بۆ نوێ كردنەوەی مۆڵەتەكەی بە مەرجێك پشكنینی چاوی كردبێت ..
لە کۆتاییشدا ڕیمایی هاووڵاتیان دەکات بە پێی ئەو جەدوەلە دەتوانن سەردان بکەن
ا- نۆرەی ڕێكەوتی ( 1-8تاوەكو 15-8)دەتوانن لە ڕۆژی یەكشەمە ڕێكەوتی 9-8 -2020سەرەدان بكەن.
ب- نۆرەی ڕێكەوتی(16-8تاوەكو31-8)دەتوانن لە ڕۆژی دوشەمە ڕێكەوتی 10-8 -2020سەرەدان بكەن.
ج-نۆرەی ڕێكەوتی ( 1-9تاوەكو 15-9)دەتوانن لە ڕۆژی سێشەمە ڕێكەوتی 11-8 -2020سەرەدان بكەن.
د- نۆرەی ڕێكەوتی ( 16-9تاوەكو 30-9)دەتوانن لە ڕۆژی سێشەمە ڕێكەوتی 12-8 -2020سەرەدان بكەن.