هەرێم و بەغدا دەست بە دانوستان دەکەنەوە
لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق باس لە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لە نێوان هەولێر و بەغدا دەکات و ڕایدەگەیەنێت ئەم ھەفتەیە شاندی ھەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەکات .
د.ڤیان سەبری وێرای ئەوەی جەخت دەکاتەوە لێکنزیکبوونەوەیەکی باش لە نێوانی هەردووک لا دا هەیە گوتی رێکەوتن دەبێتە هۆی سەقامگیری .
لە کۆتاییدا سەبری مەرجی بەردەوامی سەرکەوتن لە ڕێکەوتنەکاندا گرێ دەداتەوە بە ڕێکەوتن لە سەر ئەو خاڵانەی لە دەستووری بنەڕەتی عێراقدا هاتوون .