شانەی راگەیاندنی عێراق: چوار ئەمیری داعش کوژران

هێزێكی هاوبه‌شی ئه‌منیی عیراق چوار سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعشی له‌ شاری سامه‌ڕا كوشت، دوان له‌ كوژراوه‌كان پشتێنی بۆمبڕێژكراویان به‌ستبوو.

خانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند كه‌ هێزێكی هاوبه‌شی لیوای مغاویر و سه‌رایا سه‌لام، بۆسه‌یه‌كی تۆكمه‌یان بۆ پاشماوه‌كانی داعش له‌ قه‌زای سامه‌ڕا داناوه‌ و توانیویانه‌ چوار سه‌ركرده‌یان بكوژن.

بۆسه‌كه‌ له‌ناوچه‌ی فه‌رحاتییه‌ی سه‌ربه‌ قه‌زای سامه‌ڕا بۆ چه‌كداره‌كانی داعش دانراوه‌ و دوای كوشتنیان ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ دوانیان پشتێنی بۆمبڕێژكراویان به‌ستبوو.

Back to top button