میسڕ ڕۆڵی توركیا لاواز دەكات

 

گوتەبێژی سەرۆکایەتی میسر ڕۆژی چوارشەممە تەئکیدی کردەوە کە عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆک کۆمار بە ئامادەبوونی عەباس کامل سەرۆکی دەزگای هەواڵگری گشتی ،لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی لیبیا و فەرماندەی سوپای نیشتمانی لیبیا ، مارشاڵ خەلیفە حەفتەر كۆبۆتەوە

گوتیشی ” لە میانەی کۆبونەوەکەدا سەرۆک سیسی کورتەیەک دەربارەی پێشکەوتنەکانی لیبیا و هەوڵەکانی هەموو لایەنەکان بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەست لەسەر زەوی و هەوڵەکانی لیبیا بۆ بەرەو پێشبردنی پرۆسەی ئاشتی بە سپۆنسەری نەتەوە یەکگگرتوەکان باس کرا ” .

سەردانەکەی بەرپرسانی لیبیا بۆ قاهیرە وەک بەشێک لە هەماهەنگی و ڕاوێژکردن دێت لە سەر چەند پرسێک کە لە بەرچاوترینیان شەڕی دژی تیرۆرە، هەروەها هەوڵەکانی دەوڵەتی میسر بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لیبیا، هەروەها پشتیوانیکردنلە چارەسەری سیاسی لە چوارچێوەی دیالۆگێکی “لیبیا- لیبیا” کە وڵات لەو قەیرانەی ئێستا دەباتە دەرەوە

Back to top button